
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرەنسا، لە بەیاننامەیەکدا کە پابەندبوونی مێژوویی وڵاتەکەی بۆ ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپات دەکاتەوە، بڕیاری فەرمی وڵاتەکەی بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ڕاگەیاند.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسادا هاتووە، بە وەفاداری بۆ پابەندبوونی مێژوویی فەرەنسا بۆ ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، "من بڕیارم دا کە فەرەنسا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت".
سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەسەر پێویستیی خێرای وەستانی شەڕ لە غەززە و گەیاندنی هاوکاری بە دانیشتووانی سڤیل کردەوە و وتی: "ئاشتی ئەگەری هەیە."
بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، فەرەنسا داوای کردووە، ئاگربەستی دەستبەجێ بکرێت، سەرجەم بارمتەکان ئازادبکرێت، هاوکارییە مرۆییەکان بە دانیشتوانی غەززە بگەیێنرێت، دڵنیابوونەوە لە چەکداماڵینی حەماس، دابینکردنی ئاسایش و ئاوەدانکردنەوەی غەززە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت دەوڵەتی فەڵەستین دابمەزرێت و توانای مانەوەی مسۆگەر بکرێت، بە مەرجێک چەکداماڵینی خۆی قبووڵ بکات و دان بە ئیسرائیلدا بنێت، بەمەش بەشدار دەبێت لە ئاسایشی هەمووان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەبەوەشکراوە، لە میانی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی نۆی ئەمساڵدا فەرەنسا دان بە دەوڵەتبوونی فەلەستین دەنێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێش چەند ڕۆژێک ئیسپانیاش داکۆکی لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین کرد و وتی، ئەو دەوڵەتە ئاسایش بۆ ئیسرائیلیش بەدی دەهێنێت.
بۆچی گرنگە: داننانی دەوڵەتان بە سەربەخۆیی فەلەستین ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک چارەسەری نموونەیی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین سەیر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






