
کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بەرەی تورکمانی
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان هاوشێوەی عەرەب و تورکمان ڕازی بووە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەشێوەی خول بێت، بەمەرجێک سەرەتا بۆ کورد بێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەرەی تورکمانی کرد و لە کەرکووک کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئاماژەی بەوە کرد، پارتی و لایەنە عەرەبییەکان ڕازین بەوەی، پۆستی پارێزگار بەشێوازی خول لەنێوان پێکهاتەکان بەڕێوەببردرێت.
لێدوانی فەرمی: حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە بڕوامان بە بەڕێوەبردنێکی هاوبەش لە کەرکووک هەیە، برایانی عەرەب قبووڵیان کردووە کە پۆستی پارێزگار بەشێوازی خول لەنێوان پێکهاتەکاندا ئاڵوگۆری پێبکرێت، هەروەها سوپاسی پارتیش دەکەین کە ئەو بیرۆکەیەی قبووڵ کردووە."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی بۆ ئاڤا نیوز گوتی: داواکاریی سەرەکی پارتی ئەوەیە، پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد بێت، ئەگەر لایەنەکان لەسەر ئەمە ڕێکنەکەوتن، ڕازین بەشێوەی خول بێت بەو مەرجەی یەکەم خول بۆ کورد بێت."
باکگراوند: نزیکەی 100 ڕۆژە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کراوە، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ دەنگدان لەسەر پارێزگار، جێگرانی، سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرانی نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم