
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە دانیشتنێکی فەرمیدا، بە زۆرینەی دەنگ عەتوان عەتوانی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی، وەک پارێزگاری نوێی پایتەخت هەڵبژارد.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هەفتەیەک لە بێ پارێزگاریی، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ، عەتوان عەتوانی، سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای وەک پارێزگاری نوێی بەغدا هەڵبژێردرا.
چی ڕوویدا: دوای کێبڕکێیەکی تووند لەنێوان نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دواجار کاندیدەکەی دەوڵەتی یاسا دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدای بەدەستهێناو بووە پارێزگار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بێت ئەم پۆستە دەبوو بۆ نووری مالیکی بێت، بەڵام سوودانی هەوڵێکی زۆردا تاوەکو پۆستەکە بۆ ئەو بێت.
ئەمەش بزانە: عەتوان عەتوانی، کە سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە و پێشتریش پۆستی پارێزگاری بەغدای بەڕێوەبردووە، بە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






