
بارکردنی نەوت لە یەکێک لە بەندەرەکانی بەسڕە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لە دوو بەندەری پارێزگای بەسڕە لە باشووری وڵات ژمارەیەک کەشتیی تۆمارکراون کە بەشێوەی نهێنیی و بەبێ مۆڵەت نەوتیان بارکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش تەکنیکی پێشکەوتوویان بۆ یاریکردن داتەکانی تایبەت بە دیاریکردنی ناسنامەکانیان بەکارهێناوە، ئەویش بۆ شاردنەوەی شوێنی ڕاستەقینە و گۆڕینی ڕێڕەوەکانیان.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە باس لەوەدەکرێت ئەمریکا، عێراق تۆمەتبار دەکات بە تێکەڵکردنی نەوتی ئێرانی لەگەڵ ئەو نەوتەی خۆی هەناردەی بازارەکانی جیهانی دەکات و دەیفرۆشێت، دەسەڵاتدارانی عێراقیش بە فەرمی ئەو تۆمەتە ڕەتدەکەنەوە، بۆیەش کۆمپانیای سۆمۆ نوسراوەکەی ئاڕاستەی دەسەڵاتەکانی ئەمنیی عێراق کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.
نوسراوی فەرمی: بەگوێرەی نوسراوێکی 27ی ئەم مانگەی کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" کە گەورە بەرپرسێکی وەزارەتی نەوت دروستی نوسراوەکەی بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاستکردەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لەهەردوو بەندەری ئوم قەسر و خۆر زوبێر و لە چوارچێوەی ئاوە هەرێمییەکانی عێراق، ژمارەیەک کەشتی گواستنەوەی نەوت تۆمارکراون کە هەستاون بە بارکردنی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان بەشێوەی نهێنیی و بەبێ مۆڵەت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن یاری بە داتاکانی سیستمی دیاریکردنی ناسنامەی ئەو کەشتییانە کراوە تا شوێنی ڕاستەقینە و ڕێڕەوەکانیان بشارنەوە، هەروەها لە ئاشکراکردنی زانیاریی لەبارەی کەشتییەکان و ئاڕاستەکانیان خۆیان دواخستووە ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی چالاکی پڕ مەترسییەوە و گومانی ئەوەی لێدەکرێت لە چالاکی نایاسایی تێوەگلابن، وەک دەستکاریکردنی سیستەمی بەدواداچوون و ئەنجامدانی گواستنەوەی بێ مۆڵەت.
کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" دەشڵێت، ئەو کەشتییانە لەناو لیستی باوەڕپێکراو و پێشوەختی کۆمپانیاکەیاندا نین بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو، ئەوەش گومانەکان لەسەر یاساییبوونی چالاکییەکانیان زیاتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






