ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی نەیزانیوە کارتی ڕاکێشانی پارە بەکاربهێنێت، فەرمانبەرێک لە شاری هەولێر بە بلۆک یەکێک لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی "هەژماری من" دەشکێنێت. تیمی هەژماری من تا ئێستا سکاڵایان لە دژی ئەو فەرمانبەرە تۆمار نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: فەرمانبەرێک چووە بۆ ڕاکێشانی پارە لە یەکێک لە ئەی تی ئێمەکان کە لەلای یاریگەی نێودەوڵەتی فەرەنسۆ هەریرییە. فەرمانبەرەکە بە هەڵە کارتەکەی بەکارهێناوە، بەڵام بەهۆی هەڵە بەکارهێنانییەوە، پارەکە لە ئەی تی ئێمەکە نەهاتووەتە دەرەوە، ئەویش بە بڵۆک ئامێرەکە دەشکێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە نرخەکەی بە سێ دەفتەر دۆلارە.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من دەڵێت، "ئێمە سکاڵامان لەسەر ئەو فەرمانبەرە تۆمار نەکردووە، بەڵام هێرش کردن و تێکدانی موڵکی گشتی، خۆی لەلایەن داواکاری گشتییەوە دەبێتە سکاڵا و لایەنی ئەمنیش لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن".
- فەرمانبەرەکە لە بانکی بەغدا بەشداری هەژماری منی کردووە و نەیزانیوە کارتەکەی بەکاربێنێت، داخەکەی بە ئامێرەکە ڕشتووە.
- ئەی تی ئێمەکانی بانکی جیهان بە دوو شێواز دەتوانرێت پارەی لێ ڕابکێشرێت، واتە یان کارتەکە دەبێت بخرێتە ناو ئەی تی ئێمەکە یان لەسەر چوار گۆشەیەک دابنرێت، چونکە لەمسە و خۆی کارتەکە دەخوێنێتەوە، بەڵام کاتێک بەشداربووی بانکێکی دیکەیە و دەیەوێ لە بانکی جیهان پارە ڕابکێشێت، دەبێت کارتەکە بخاتە ناو ئەی تی ئێمەکە، واتە ڕێگەی دووەم بەکاربهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






