
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ترەمپ بە دەم یاریی گۆڵفەوە و بە بەهای سەدان ملیار دۆکار ڕێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ ئەوروپا کرد و وتی، وڵاتانی ئەوروپا ڕازی بوون سنوورەکانیان بەڕووی بەرهەمەکانی ئەمریکا بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەند ڕۆژێکە بە گەشتێک لە سکۆتلەندایە، لەوێ چووەتە یانەیەکی گۆڵف کە خۆی خاوەنیەتی و کۆشکێکیشی بەناوی "کۆشکی سپی" دروست کردووە. لە شوێنەکە بۆ کات بەسەر بردن ئۆتۆمبێلێکی جۆری گۆڵف لێ دەخوڕێت و پاسەوانەکانیشی بە 25 ئۆتۆمبێلی گۆڵفەوە پاسەوانی لێ دەکەن.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: دوای کات بەسەربردن، ترەمپ لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کۆبووەتەوە، لەوێ ڕێککەوتنێکی بازرگانی بە بەهای سەدان ملیار دۆلار لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا ئیمزا دەکات.
لێدوانی فەرمی: دوای ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەوروپا، ترەمپ ڕایگەیاند، "لەگەڵ ئەوروپا گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێک، ئەمە ڕێککەوتنێکی باشە بۆ هەمووان و ئەوروپا بە بەهای 750 ملیار دۆلار وزە لە ئەمریکا دەکڕێت و بە بەهای 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریکادا دەکەن".
- وڵاتانی ئەوروپا ڕازی بوون سنوورەکانیان بەڕووی بەرهەمەکانی ئەمریکا بکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ لە کۆشکە سپییەکەی لە سکۆتلەندا، ترەمپ پێشوازی لە کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






