
ژمارەیەک هاووڵاتیی ئاڵای سووریایان بەرز کردووەتەوە
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا داوا لە ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق دەکات سازش بۆ یەکتری بکەن و متمانە لەگەڵ یەکتریدا دروستبکەن، تا بەر لە کۆتایی ئەمساڵ لەبارەی تێکەڵکردنەوەی دامەزراوەکان و کێشەکانی دیکەیان بگەنە ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی بەردەوامی کۆبوونەوەکانی نێوانیان، لەم هەفتەیەدا شاندێکی حکومەتی سووریا سەردانی حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و لەبارەی گەرەنتی دروستنەبوونی گرژی سەربازیی و داهاتووی کارمەند و فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر، گفتوگۆی لەگەڵ شاندی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە.
لێدوانی فەرمی: گێر پێدرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنەکەی 10ی ئازاری نێوان هەسەدە و دیمەشق سستی لە جێبەجێکردنیدا هەیە، بۆیەش گرنگە هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەکەی پاریس (لەنێوان هەسەدە و دیمەشق بە چاودێری ئەمریکا و فەڕەنسا) بەردەوام بن، هەردوولاش سازش بۆ یەکتری بکەن تا گفتوگۆکان بەرەو پێش بچن.
پەیوەست بە دۆخی سووریاش، پێدرسۆن دەڵێت، پرۆسەی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا لە ژێر هەڕەشە دایە بەتایبەتیش دوای گرژییەکانی باشووری وڵاتەکە کە پێشێلکاری مەترسیدارییان تێدا تۆمارکرا، هاوکات تائێستاش بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتدا نین بۆیە گرنگە چەک لەو گرووپانە وەربگیرێتەوە، جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی پرۆسەی سیاسی لەو وڵاتەدا ناتەواوە، ئەویش بەهۆی لاوازی متمانە، سنوورداری بەشداریکردن و نەبوونی ڕاوێژی ڕاستەقینە لەسەر کۆی پرسەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






