وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ناوچەی سەركردایەتیی سەربازی و 11 فیرقەی پیادە ڕێكدەخەنەوە
- هەواڵ
- 29 تەممووز

، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سال، فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد
ئاڤا نیوز
هەوڵەكان بۆ ڕێكخستنەوەی كارەكانی ناوچەی سەركردایەتیی سەربازی و 11 فیرقەی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەهەماهەنگیی لەگەڵ ڕاوێژكارانی سەربازیی هاوپەیمانان، بەردەوامی هەیە. هاوكات لیستی هاوكاریی مانگی حەوتی لیوا هاوبەشەكان ڕادەستی هاوپەیمانان كراوە و ئاڤا زانیویەتی كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو، پارەكە دەگات.
چیرۆكی سەرەكی: سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە كۆڵۆنێڵ سال، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان كرد، لە دیدارێكدا دووپات لە پاڵپشتی و هاوكاریی دارایی و لۆجستیی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە كرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازی و ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی فەرماندەیی دەڤەرەكان، بەهەماهەنگیی ڕاوێژكارانی سەربازیی هاوپەیمانان، بەردەوامی هەیە، ئامانجەكە ئەوەیە؛ ناوچەی سەركردایەتیی سەربازی و 11 فیرقەی پیادە ڕێكبخرێنەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: دوای ڕادەستكردنی لیستی هاوكاریی مانگی حەوتی لیوا هاوبەشەكانی پیادە بە هێزەكانی هاوپەیمانان، پێشبینی دەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەكە بگات و بخرێتە سەر هەژماری بانكیی هێزەكانی پیادە لە وەزارەتی پێشمەرگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی چەکی ئەتۆمی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کۆتایی پێ دێت
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئاسایشی سنوورەکان نیوەی ئارامیی عێراقە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی چەکی ئەتۆمی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کۆتایی پێ دێت
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئاسایشی سنوورەکان نیوەی ئارامیی عێراقە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 20 کاتژمێرە کارەبای خورماڵ بڕاوە






