وەزارەتی خوێندنی باڵا بە نووسراوی فەرمی دان بە گەندەڵی دادەنێت لە دامەزراندنی وانەبێژاندا
- هەواڵ
- 29 تەممووز
دیمەنێک لە باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی - سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە و باس لە شایستەنەبوونی بەشێکی مامۆستایانی گرێبەست دەکات، داوای بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی پاشکۆش دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو بڕیاری دامەزراندن بە گرێبەست بۆ وانەبێژانی خوێندنی باڵا دەرکرا و چوار هەزار و 100مامۆستا دامەزران. ئەوکات ئاڤا ئەوەی بڵاوکردەوە کە گەندەڵی لە دامەزراندنی وانەبێژانی گرێبەست کراوە و بەشێکیان شایستە نەبوون، مافی هەندێک خەڵکیش خوراوە، بەپێی پێوەرەکان دەبووایە دابمەزرێن، بەڵام خەڵکی دیکەیان لە شوێن داناون. یەکێک لەوانە لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەو کارە کرابوو. دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا و بڕیاری دا زانکۆ بە زانکۆ و فایل بە فایل پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو کەسانە بکەن کە دامەزراون.
نووسراوی فەرمی: ئاڤا نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای دەستکەوتووە و ئیمزای د.ئارام حەمە مینە، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە، لیستێکی ناوی گرێبەستەکانیش هاوپێچی نووسراوەکە کراوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "دوای وردبینیکردن بۆمان دەرکەوتووە ئەو گرێبەستانەی ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، بەڵگەنامەی پێویستی شایستەبوونیان نییە بۆ ئەم دامەزراندنە، هەروەها هەندێکیان زیاتر لە جارێک ناویان لە لیستەکە هەبووە، چونکە لەچەند زانکۆیەک وانەبێژ بوونە."
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی خوێندنی باڵا جەخت دەکاتەوە، هەر وانەبێژێک لە دەرەوەی ڕێنماییەکان گرێبەستی بۆ کرابێت، گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە. جگە لەمە، ژمارەیەک وانەبێژی پاشکۆ هەن کە نزیکەی هەزار و 600 کەسە.
"چەند ڕۆژێک پێش ئێستا نوێنەرەکانیان سەردانی ئاڤایان کرد بۆ ئەوەی دەنگیان بگەیێنین و گرێبەستیان بۆ بکرێت". هاوکات چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ڕەزامەندی بدەن لەسەر دامەزراندنی ئەو وانەبێژانە بە گرێبەست، چونکە پێویستیان بە ڕاژەکانیانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لادەبرێن دیار نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






