
ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن لە نەجەف
ئاڤا نیوز
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، پلانی ئەمنیی تایبەت بە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێنی ڕاگەیاند و دەڵێت:" پلانەکە لە ئەمڕۆ هەینییەوە دەچێتە بواری جیبەجێکردنەوە".
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەبۆنەی چلەی "شەهیدکردنی" ئیمام حوسێن ملیۆنان زیارەتکاری عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا و مەزارگەی ئیمامی عەلی لە شاری نەجەف دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی عێراق بە تەواوی دەکەونە ئامادەباشییەوە.
لێدوانی فەرمی: عەقید موفید تاهیر، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە فەرماندەی پۆلیسی نەجەف، ڕایگەیاند: بەپێی ئەو پلانەی داڕێژراوە و بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ تێپەڕبوونی زیارەتکاران و گەیشتنیان بە مەزارگە پیرۆزەکان لە پێش هەمووشیانەوە مەزارگەی ئیمام عەلی، پارێزگای نەجەف بۆ شەش ڕێگای سەرەکی و چەندین ڕێگای لاوەکیی دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: عەقید موفید تاهیر ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین وەزارەت و دەستە بەشداری لەپلانەکە دەکەن و چەندین ژووری ئۆپەراسیۆنیش لەخۆدەگرێت کە 24 کاتژمێر بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران کار دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن دەکەوێتە ڕۆژی 20ـی سەفەری 1447ـی کۆچی، کە بۆ ئەمساڵ بەپێی هەندێک لێکدانەوەی فەلەکی ڕێککەوتی 12 یان 14ـی ئاب دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





