
ئۆکراینا بۆرییە غازەکانی ڕووسیا دەپێکێت
ئاڤا نیوز
ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ڕووسیا ئامانجە سەربازییەکان و بۆرییەکی غازی کردووەتە ئامانج، دەسەڵاتدارانی ناوخۆی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە: بەهۆی هێرشەکەوە سێ کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
وێنە گەورەکە: دوای بەردەوامی گرژیی و جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، دەزگای ئەمنی SBUی ئۆکراینا ڕایگەیاند، هێرشەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا ئەنجامدراون، فڕۆکەخانەیەکی سەربازییان لە شارۆچکەی پریمۆرسکۆ - ئەختارسک لە باشووری ڕۆژئاوای ڕووسیا کردووەتە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگا ئەمنییەکانی ڕووسیا ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی هێرشەکان ئاگر کەوتووەتەوە لەو ناوچانەی کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی "شەهید" لێیە کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراون، شوێنێکی دیکەیان کردووەتە ئامانج کە کۆمپانیایەک بە ناوی "ئێلیکترۆپرایبۆر"ـە لە ناوچەی پێنزای باشووری ڕووسیایە کۆمەڵگەیەکی پیشەسازییە و تۆڕی دیجیتاڵی سەربازی و ئامێری فڕۆکەوانی و زرێپۆش و کەشتی دروست دەکات.
زانیاریی زیاتر: جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کە لە شوباتی 2022 دەستیپێکرد و ئۆکراینا بەردەوام فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارهێناوە بۆ پێکانی ئامانجەکانی لە ناو ڕووسیا و زیان بە کۆمەڵگەی پیشەسازیی و شوێنە سەربازەییەکانی ڕووسیا دەگەیەنێت، ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە 93 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا تێکشکێنراوە لە شەودا.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "تەنیا پووتین دەتوانێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت" و ئامادەیی خۆی بۆ دانیشتن لەگەڵ پووتین دەربڕی، وتیشی "ئەمریکا ئەوەی پێشنیاز کردووە، ئۆکراینا پاڵپشتی کردووە و ئەوەی پێویستە ئامادەیی ڕووسیایە".
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






