
دیمەنی پۆلیسی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکە. وێنە؛ پەیامنێری ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێكی دڵتەزێن لە نزیك گوندی قایماوای سەر بە قەزای بەردەڕەش ڕوویدا؛ چوار گەنج لە ئاوی ڕووباری خازر خنكان.
چیرۆكی سەرەكی: چوار گەنج كە خەڵكی قەزای بەردەڕەش بوون، بە مەبەستی خواردنی نانی بەیانی چوونەتە سەر ڕووباری خازر لەنزیك گوندی قایماوا، دوای ئەوەی كەلوپەل و خواردنەكانیان ئامادە دەكەن، یەكێك لەو گەنجانە بۆ مەلەكردن خۆی هەڵدەداتە ناو ئاو و دوای تێپەڕبوونی چەند خولەكێك نەهاتووەتە دەرەوە، هاوڕێیەكی ئەو بەدوایدا خۆی هەڵدەداتە ناو ئاوەكە بۆ ڕزگاركرنی، بەڵام ئەویش ون دەبێت و دوو هاوڕێكەی دیكەیان بۆ دۆزینەوەی هاوڕێكانیان، ئەوانیش خۆیان هەڵدەدەنە ناو ئاوەكەوە كە بە گووتەی شایەدحاڵەكانی نزیك لە ڕووداوەكە، هەرچواریان لە ئاوەكە نقووم دەبن و گیان لەدەست دەدەن.
لێدوانی فەرمی: بڕوا فاروق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ڕووداوی خنكانی ئەو چوار گەنجە ڕوویداوە، هاوڕێیەكیان خەڵكی ناوچەكەی ئاگادار كردووەتەوە و خەڵكەكەش بەدەم ئەو گەنجە خنكاوانەوە چوونە، هەر چوار تەرمیان لە ئاوی ڕووباری خازر دەرهێناوە و تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی ئاكرێ كراون، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و ڕێكاری توێكاری جەستەیی قوربانیان.
پەیوەست بەم بابەتە: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی ئاكرێ، ڕووداوەكەی پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند كە كاتژمێر 7ـی بەیانی ڕووداوی خنكانی چوار گەنج لە گوندی قایماوە ڕوویداوە.
ڕوونیشی كردووەتەوە، گەنجە خنكاوەكان بە ناوەكانی: ئوسامە محەممەد، لەدایكبووی 2003، مەحموود جەمال، لەدایكبووی 2004، بیلال كەمال، لەدایكبووی 2007، محەممەد كەمال، لەدایكبووی 2008 بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






