بە گومانی بەقاچاخبردنی نەوت.. کەشتییەکی زەبەلاح لە ئاوەکانی عێراقدا دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 6 ئاب
دوو کارمەندی هێزی دەریایی عێراق لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ئاوەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
هێزی دەریایی عێراق دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری زەبەلاحدا گرت کە ئاڵای لیبێریای هەڵکردبوو و نزیکەی 250 هەزار تۆن نەوتی ڕەشی بارکردبوو. دەستبەسەرداگرتنەکە لە نزیک بەندەری نەوتی بەسرە و لە کاتی پشکنیندا ئەنجام دراوە، بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی فەرمی.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە باس لەوەدەکرێت ئەمریکا، عێراق تۆمەتبار دەکات بە تێکەڵکردنی نەوتی ئێرانی لەگەڵ ئەو نەوتەی خۆی هەناردەی بازارەکانی جیهانی دەکات و دەیفرۆشێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەندەرەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە کەشتییەکە بە شێوەیەکی کاتی دەستی بەسەردا گیراوە و مۆڵەتی 48 کاتژمێری داوەتە کۆمپانیای خاوەنەکەی بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان، بەپێچەوانەوە دۆسییەکە ڕەوانەی دادگای عێراق دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: شارەزای ئابووری، نەبیل مەرسوومی، ئاشکرای کردووە کە کەشتییەکە "گوماناوی بووە" و هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی پێنەبووە".
مەرسوومی ڕوونیکردووەتەوە: "وا دیارە کەشتییەکە خەریکی بەقاچاخبردنی نەوتی ڕەش بووە بۆ دەرەوەی عێراق."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە دوو بەندەری پارێزگای بەسرە لە باشووری وڵات ژمارەیەک کەشتیی تۆمارکراون کە بەشێوەی نهێنیی و بەبێ مۆڵەت نەوتیان بارکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش تەکنیکی پێشکەوتوویان بۆ یاریکردن بە داتەکانی تایبەت بە دیاریکردنی ناسنامەکانیان بەکارهێناوە، ئەویش بۆ شاردنەوەی شوێنی ڕاستەقینە و گۆڕینی ڕێڕەوەکانیان.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





