
یەکێک لەو کەسانەی ئاسایش دەستگیری کردووە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە شاری سلێمانی ئاشكرای دەكات كە دوو تیرۆریست دەستگیر كراون كە بەنیاز بوون تەقینەوە لەنێو یەكێك لە بنكەكانی بەرگریی شارستانی لەو شارە ئەنجام بدەن.
چیرۆكی سەرەكی: بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوو كەس بەنیاز بوونە لە دوو پیلانی تیرۆریستیدا ژەهر بخەنە نێو تانكیی ئاوی خواردنەوەی بنكەیەكی بەرگریی شارستانی لە سلێمانی و بۆمبێكیش بە ئۆتۆمبێلێكی بەرگریی شارستانی بلكێنن و بیتەقێننەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری، لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان لەبارەی هەڕەشەکردن و تەقینەوە، دەستبەجێ توانیمان لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان شوێنی تیرۆریستان لە شاری سلێمانی دەستنیشان بکەین و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ڕۆژی 22 تا 24-6-2025، دەستگیریان بکەین و یەکێک لە تیرۆریستەکان کارمەندی بنکەیەکی بەرگریی شارستانی بووە.
- دوای دانپێدانان دەرکەوت تیرۆریستان بەنیاز بوونە لە پیلانی یەکەمدا ژەهر بکەنە ناو تانکی ئاوی خواردنەوەی یەکێک لە بنکەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، لە پیلانی دووەمدا لەڕێگەی لکاندنی بۆمب بە ئۆتۆمبێلی بنکەکە تەقینەوە ئەنجام بدەن.
-ئێستا تیرۆریستەكان بە ماددەی(2)ی تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






