ئاڤا نیوز
هاونیشتمانییەک لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، بەناوی خالید، سەرقاڵی فرۆشتنی شیری گوێدرێژە و ڕایدەگەیەنێت کە خواستێکی زۆری لەسەرە و کڕیاری تایبەتی هەیە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم کارە بە نایاسایی دەزانن و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردووە.
لێدوانی فەرمی: خالید، کە بەخێوکردنی گوێدرێژی وەک هیوایەت و کاری خۆی هەڵبژاردووە، بە هەنگاو محەمەد، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاندووە: "من گوێدرێژ لە ئێرانەوە هاوردە دەکەم، هەندێکیان لێرە (لە هەرێمی کوردستان) دەیانفرۆشم و هەندێکی تریشیان دەنێرم بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق."
خواستێکی زۆر لەسەر شیری گوێدرێژ
بە گوتەی خالید، ماوەی نزیکەی ساڵێکە خەڵکێکی زۆر داوای شیری گوێدرێژی لێدەکەن و خواستێکی زۆری لەسەرە. ئەو دەڵێت: "جاری وا هەیە دەیفرۆشم و جاری واش هەیە دەیکەم بە خێر."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی شیرەکەش بەپێی مەبەستی بەکارهێنانەکەی دیاریکراوە. خالید ئاماژەی بەوەکرد: "ئەوەی شیرەکە بۆ جوانکاری پێست و شتی لەو جۆرە دەبات، سەتڵێکی دوو کیلۆیی بە 30 هەزار دینار پێدەفرۆشم." ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکیشەوە ڕیکلام بۆ کارەکەی دەکات.
عەبدولڕەحمان خدرکوردە، کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری تەندروستی خۆراکدا، لەبارەی سوودەکانی شیری گوێدرێژ بۆ پێست دەڵێت: "شیری کەر ئەنزیمی لایزۆسیم و پڕۆتینی لاکتۆفێرینی تێدایە، کە ئەم دوو پێکهاتەیە بۆ پاککردنەوەی پێست بەسوودن."
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە بەکارهێنانی شیرەکە بە شێوەی فرێش و سروشتی، سوودی زیاترە وەک لەوەی بکرێتە سابوون و بەرهەمی دیکەی کیمیایی. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو پسپۆڕە وتی: "من هیچ کەسێک هان نادەم شیری کەر بەکاربێنێت، من تەنیا لە ڕووە زانستییەکەیەوە بابەتەکەم ڕوونکردووەتەوە."
لایەنە پەیوەندیدارەکان: "فەرمانی دەستگیرکردنمان بۆ دەرکرد"
دوای بەدواداچوونی هەنگاو محەممەد، پەیامنێری ئاڤا، و پەیوەندیکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە سەبارەت بە مۆڵەتی یاسایی ئەم کارە. بەرپرسێکی لایەنی پەیوەندیدار بە پەیامنێری ئاڤای گوت، "ئاگاداری مۆڵەت نین و ئەو کەسە دەستگیر دەکەن." پاشان ئەو کەسە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





