
د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لێخۆشبوونی دارایی بۆ هاووڵاتیانی سووری لە هەرێمی کوردستان دەردەکات، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لەوبارەیەوە دەڵێت 'دەبێت هاووڵاتیانی سووری لە ماوەی 60 ڕۆژدا ئیقامەکانیان نوێ بکەنەوە'.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ڕۆژی 2025-06-21، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری لێخۆشبوونی دارایی بۆ ئەو هاووڵاتیە سووریانە دەرچووە، کە بەشێوەی فەرمی، یان نافەرمی، یان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستان و سزای داراییان لەسەرە.
بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ وتیشی: مۆڵەتی 60 ڕۆژ بە هاووڵاتیانی سووری دراوە کە بێن و نیشینگە 'ئیقامە'کانیان نوێ بکەنەوە، تا ڕۆژی 2025-08-21 بڕیاری لێخۆشبوونی دارایی بۆ هاووڵاتیانی سووری بەرکار دەبێت.
زانیاریی زیاتر: د. هێمن میرانی ئاماژەی بەوە کرد، هەر هاووڵاتیەی سووری بیەوێت لەم ماوەیەدا بە دەروازەی بیشخابوور بگەڕێتەوە سووریا، ئەوا ئێمە هۆکاری گواستنەوەی بۆ دابین دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






