دادگای باڵا بڕیاری دا: پارێزبەندیی پەرلەمانتاران هەمیشەیی نییە و لێپرسینەوەی یاسایی چاوەڕێیان دەکات
- هەواڵ
- 7 ئاب

دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەدا ڕایدەگەیێنێت، پارێزبەندیی پەرلەمانتاران هەمیشەیی نییە و ڕەتکردنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەندامێکی پەرلەمان لە ماوەی خولەکەیدا، بە مانای داخستنی یەکجارەکیی دۆسیەکە نایەت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 2025-8-7، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 11ـی خۆی بە سەرۆکایەتیی دادوەر فائق زێدان ئەنجامدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە دوای گفتوگۆکردن لەسەر ماددەی (11/دووەم/4) لە یاسای هەموارکراوی سزادانی عێراقی هاتووە، کە پەیوەستە بە میکانیزمی وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ دادگاییکردن یان هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنەکە، دەکرێت ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر بە هەر پەرلەمانتارێک بگیرێتەبەر ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی ماوەی ئەندامێتییەکەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بەهەر هۆکارێک بێت.
لەهەمان کاتدا: بەپێی بڕیارە نوێیەکە، هیچ دۆسیەیەکی یاسایی لە دژی پەرلەمانتاران بەهۆی پارێزبەندییەوە بۆ هەمیشە داناخرێت، بەڵکو تەنیا دوا دەخرێت تا دوای تەواوبوونی خولی پەرلەمانییان. هاوکات بڕیارەکە دڵنیایی دەدات کە هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە و دۆسیەکان لە دژی بەرپرسان کراوە دەمێننەوە تا ئەو کاتەی دادگا بڕیاری کۆتاییان لەسەر دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






