
دیمەنی کوشتارگەیەک کە گۆشتی سوور دانراوە بۆ فرۆشتن
ئاڤا نیوز
لە هەڵمەتێکی فراوانی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە چوار پارێزگا دەستبەسەر چەندین تۆن گۆشتی خراپبوودا گیراوە، ژمارەیەک دوکانی گۆشتفرۆشیش داخراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاندووە، لیژنە ئابوورییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەڵمەتێکیان بۆ داخستن و دەستبەسەرداگرتنی کۆگاکانی هەڵگرتن و دابەشکردنی گۆشتی خراپبوویان لە چوار پارێزگای عێراق ئەنجام دا، لە هەڵمەتەکەدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 170 تۆن گۆشت گرت کە بۆ خواردن نەشیاو بوون. هاوکات لە هەڵمەتەکەدا بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجە تەندروستییەکان 32 گۆشتفرۆشیان داخست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵمەتەکە لە چوار پارێزگا ئەنجامدران، بەم شێوەیە بوو:
پارێزگای بەغدا: دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 130 تۆن گۆشت.
پارێزگای میسان: دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی 14 تۆن گۆشتی هاوردەکراوی تێکچوو.
پارێزگاى كهركووك: 37 ههزار و 340 لیتر خۆراكى شل و 57 ههزار و 640 كیلۆگرام ماددهى خۆراكى ڕهق دهستیان بهسهردا گیراوه.
پارێزگای نەجەف: چێشتخانەیەکی نهێنی بێ مۆڵەت داخرا کە خواردنی پیسی بۆ چێشتخانەیەکی شاورمە ئامادە دەکرد، لەو چێشخانەیە 250 کیلۆ گۆشتی خراپ بوو دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبران.
ئەمەش بزانە: خۆراک و ماددە بەسەرچووەکان بەپێی ڕێکارە یاساییەکان لەناو بران، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە گیرا کە دەستیان لەم پێشێلکارییانەدا هەبووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






