
لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی تێوەگلانیان لە دۆسیەی ساختەکاری و وەرگرتنی بەرتیل، دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی سێ فەرمانبەری لە فەرمانگەی تاپۆ و نەوتی فەلووجە لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: دیاردەی ساختەکاری نووسراوی فەرمی و وەرگرتنی بەرتیل و دەستکەوتی نایاسایی، بووەتە کێشەیەکی ڕیشەدار لە عێراقدا. دەستگیرکردنی بەردەوامی تۆمەتبارانیش، ئاماژەیە بۆ قووڵبوونەوەی گەندەڵی لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەکە، تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار، دوای کاری لێکۆڵینەوە و وردبینی، لە فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی فەلووجە، بەرپرسی هۆبەی پشکنین و کەسێکی دیکەی بەتۆمەتی ساختەکردنی واژۆ و مۆری هۆبەی کۆمپیوتەر و بەکارهێنانیان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی دوو موڵک بە شێوەیەکی نایاسایی، دەستگیر کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەو تیمە فەرمانبەرێکیان لە کۆگای نەوتی فەلووجە دەستگیر کرد، دوای ئەوەی ئاشکرابوو دەسەڵاتی خۆی بەکاردەهێنێت و بەرتیل لەو شۆفێرانە وەردەگرێت کە گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دەگوازنەوە.
قوڵتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەکە، تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی دیاریکراوی لە بەرامبەر هەر 1000 لیتر گازدا بەسەر شۆفێران سەپاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





