
سەرۆکی ڕووسیا و ئەمریکا لەکاتی گفتوگۆدا
ئاڤا نیوز
کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی لووتکەی ئۆکراینا لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پووتین، لە ڕۆژانی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، بەڵام پووتین لە بنەڕەتدا ڕەتیکردووەتەوە سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆبوونەوەکە ئامادە بێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکی ئەمریکا لە دوای دەستبەکاربوونییەوە هەوڵی کۆتاییهێنان بە هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەدات، تاوەکو ئێستا سێ خولی دانوستانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ ئەنجام دراوە بەڵام نەیتوانی هیچ پێشکەوتنێک بەرەو ئاگربەست بەدەست بهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو، لەوانەیە زۆر بە زوویی چاوی بە پووتین بکەوێت، لە بەرامبەریشدا یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا وتی، هەفتەی داهاتوو وەک وادەی ئامانج دانراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا لە بنەڕەتدا ڕێککەوتوون لەسەر شوێنی کۆبوونەوەکە بەبێ ئەوەی ناوی بێنن، بەڵام دواتر واشنتن ڕەتیکردەوە کە شوێن یان وادەیەک دیاریکرابێت بۆ کۆبوونەوەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کرێملین ڕایگەیاند، کە پووتین ئامادە نییە سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆبوونەوەکە ئامادەبێت، هاوکات سەرۆکی ڕووسیا ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی وەک شوێنێکی ئەگەری بۆ ئەنجامدانی لوتکەکە ناوبرد، بەڵام ئەمە لەلایەن واشنتنەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەبێت لە هەر گفتوگۆیەکدا ئەویش بەشدار بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






