
ئامادەکاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە شەش بڕیاری فەرمیدا، پەسەندکردنی شەش هاوپەیمانیی سیاسیی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش بەهۆی کشانەوەی لەناکاوی چەند حیزبێک لەنێو ئەو هاوپەیمانییانەدا بووە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە کۆمیسیۆن بەپێی خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێکار و ئامادەکارییەکان کردووە.
نووسراوی فەرمی: بەپێی بڕیارەکان، ئەو هاوپەیمانییانەی پەسەندکردنیان هەڵوەشاوەتەوە بریتین لە:
هاوپەیمانیی ئیئتیلافی فەیلی، بەهۆی کشانەوەی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردانی فەیلی.
هاوپەیمانیی ویژدانی عێراقی، بەهۆی کشانەوەی ڕەوتی ئەبراری نیشتمانی.
هاوپەیمانیی ئیئتیلافی شوموخی بەسرە، بەهۆی کشانەوەی کۆمەڵەی بنیاتنان و چاکسازی.
هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە، بەهۆی کشانەوەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.
هاوپەیمانیی مەدینەتی، بەهۆی کشانەوەی حیزبی ڕێکخراوی ئیسلامیی عێراقی.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بەهۆی پێشێلکردنی بڕگەی سێیەم لە ماددەی حەوتی یاسای هەڵبژاردنەکان، بڕیاری دوورخستنەوەی قاسم قوتبی، پاڵێوراوی سەربەخۆ بۆ کورسیی کۆتای کوردانی فەیلی لە پارێزگای واست دەرکرد.
شێوازی جێبهجێكردن: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست فەرمانگەی کاروباری پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕاسپاردووە، بەپێی بڕیارەکەش ئەم هاوپەیمانییانە ناتوانن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتوودا لە بازنەکانی هەڵبژاردنی خۆیاندا بەشداری بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





