دیمەنی کارمەندێکی تیمی پڕۆژەی ڕووناکی لەبەردەم ماڵێک لە سۆران. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی گەیاندنی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی بۆ چوار گەڕەکی سەنتەری سۆران دەستیپێکرد، لە ڕۆژی شەممەوە کارە تەکنیکییەکان دەستپێدەکەن.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرنامە ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوو ڕۆژە تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە هەریەکە لە گەڕەکەکانی (ئاوارە، دیلان، قەندیل و وەستا ڕەجەب) ڕێنمایی خۆ تۆمارکردن دەدەن بە ماڵەکان، ڕۆژی شەممە تیمە تەکنیکییەکان لەو چوار گەڕەکە کارەکانیان دەستپێدەکەن. بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کارەبای نیشتمانی نابێ و لەو کاتانە مۆلیدە هەڵدەکرێت، داوا لە هاونیشتمانیان دەکرێت هاوکاربن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەردەوان ئیبراهیم، بەرنامەکە ئەوەیە تا کۆتایی ئەم مانگە هەموو سەنتەری سۆران کارەبای ببێتە 24 کاتژمێری. لە کۆتایی مانگی 10 کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە هەموو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە قەزا و ناحیەی و گوندەکانەوە.
بۆچی گرنگە: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 116 مۆلیدە ڕۆژانە کار دەکەن، بە گەیشتنی تەواوەتی کارەبای 24 کاتژمێری ئەو ژمارەیە لە مۆلیدە دەکوژێنەوە، بەمەش ژینگەی ناوچەکە زیاتر پاک دەبێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: دوایین داتای تیمی پڕۆژەی ڕووناکی ئەوەیە، تا ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دوو ملیۆن و 700 هەزار کەس دابینکراوە. هاوکات کارەبای بەردەوام گەیشتووەتە زیاتر لە 100 هەزار شوێنی بازرگانی. دوو هەزار و 500 مۆلیدەش کوژێنراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






