
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە هەنگاوێکی نوێدا، 68 کاندیدی دیکەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخستەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەر لە هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن ژمارەیەک کاندید بەهۆکاری جیا لە کێبڕکێیەکە دوور دەخاتەوە.
بەڵگەنامەی فەرمی: بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، کۆمیسیۆن ناوی 68 کاندیدی دوورخراوەی بڵاوکردووەتەوە کە دوو سیاسەتمەداری دیاری سوننە، ئەحمەد جبووری (ئەبوو مازن) و نەجم جبووری، لەنێو دوورخراوەکاندان.
هۆکارە زانراوەکان: هەر بەگوێرەی بەڵگەنامەکە هۆکاری دوورخستنەوەیان بوونی "پێشینەی تاوانکارییە". تۆمەتەکانیش بریتین لە "کوشتن، بەرتیل، ساختەکاری، فێڵکردن، لەگەڵ دۆسیەی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش کۆمیسیۆن 46 کاندیدی دیکەی بەهۆی ئەوەی حیزبەکانیان مەرجەکانی وەرگرتنی کاندیدەکانیان لەنێو لیستی هەڵبژاردن لەدەست داوە، دوورخستبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






