ئاڤا بڕی پێبژاردنی سەرپێچییە ژینگەییەكانی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون بڵاودەكاتەوە
- ژینگە
- 10 ئاب

دیمەنی چەند پرۆژەیەکی نیستەجێبوون لە هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئاڤا بڕی پێبژاردنی هەر سەرپێچییەكی ژینگەیی بڵاودەكاتەوە كە لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون دەكرێن؛ سزاكانیش لە یەك ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو هەشت ملیۆن دینار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕێنمایی ژمارە (2)ـی ساڵی 2023، تایبەت بە بەدواداچوون و بەرزەفتكردنی سەرپێچییە ژینگەییەكان كە لە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە دەرچووە، هەر پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لەكاتی هەبوونی سەرپێچی ژینگەیی بە پێبژاردن سزا دەدرێت.
وردەكاری سزاكان:
٠ هەر پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون ڕەزامەندی ژینگەیی نەبوو، بە پێبژاردنی بڕی 8 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
٠ مەرجی بوونی سەوزایی لە پرۆژەی نیشتەجێبوون جێبەجێ نەكردبوو یاخود لە ڕێژەی دیاریكراو بۆ پرۆژەكە كەمتر بوو، بە هەمان شێوە بە پێبژاردنی بڕی 8 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
٠ ڕووبەری سەوزایی لە ڕێژەی دیاریكراو لە نیوە كەمتر بوو، بە بڕی 4 ملیۆن دینار غەرامە دەكرێت.
٠ پرۆژەی نیشتەجێبوون یەكەی چارەسەری ئاوەڕۆی دانانەبوو، ئەگەر پرۆژەكە لە 500 بۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بوو، ئەوا بە پێبژاردنی بڕی 3 ملیۆن دینار سزا دەدرێت، ئەگەر ژمارەی یەكەكانی نیشتەجێبوون لەنێوان هەزار بۆ 1500 یەكە بوو، ئەوا بە پێبژاردنی بڕی 4 ملیۆن دینار سزا دەدرێت، ئەگەر سەرووی هەزار و 500 یەكەی نیشتەجێبوون بوو، ئەوا بە پێبژاردنی بڕی 5 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
٠ گۆڕینی سایت پلان بە بێ ڕەزامەندیی ژینگەیی، ئەوا بە پێبژاردنی بڕی یەك ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
٠ فڕێنەدانی پاشماوەی خانوو ، بە پێبژاردنی بڕی 4 بۆ 6 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
٠ فرێنەدانی زبڵ و خاشاك (پاشماوەكان)ـی پرۆژەی نیشتەجێبوون، بە پێبژاردنی بڕی یەك ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
مۆلیدەی پرۆژەی نیشتەجێبوون ژاوە ژاوی هەبێت، بە پێبژاردنی بڕی یەك ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
مۆلیدەی پرۆژەی نیشتەجێبوون دووكەڵ بكات، بە پێبژاردنی بڕی یەك ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
پیسبوونی دەوروبەری مۆلیدە بە گازوایل و ڕۆن، بە پێبژاردنی بڕی یەك ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی ڕەشنووسێک لەبارەی ئاو دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەكردنی بەرهەمە پاییزییەكان بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە كراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەگەری هەیە سبەی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران ببارێت
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
- ژینگە
- 9 تشرینی یەکەم
نۆ پارک لە گەڕەکەکانی سۆران دروست دەکرێن
- ژینگە
- 8 تشرینی یەکەم
شێخ دارا: سێ ڕۆژی دیكە كەشی هەرێمی كوردستان سارد دەبێت