جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەگاتە تاران؛ ئێران مەرجی بۆ دانوستانەکان داناوە
- هەواڵ
- 11 ئاب

دیمەنی شاری تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری ڕافائیل گروسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، بگاتە تاران، بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە. سەردانەکە لە کاتێکدایە کە ئێران جەخت دەکاتەوە ئامانج لێی دانوستانە لەسەر "چوارچێوەیەکی نوێی هاوکاری" و تاوەکو گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ، ڕێگە بە هیچ پشکنینێکی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نادرێت.
وێنە گەورەکە: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆم ماوەیەکە گرژیی تێکەوتووە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسەکە کەم کردەوە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە گەمارۆکان. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئاژانسەکە چەندین جار نیگەرانیی خۆی لەبارەی نەبوونی دەستڕاگەیشتنی تەواو بە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەرببڕێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، سەردانەکەی جێگری گروسی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر چوارچێوەیەکی نوێی هاوکاری لەسەر بنەمای ئەو یاسایەی کە لەلایەن پەرلەمانی ئێران پەسەند کراوە.
عێراقچی جەختی کردەوە: "تاوەکو ئێران و ئاژانسەکە نەگەنە چوارچێوەیەکی نوێ، هیچ پلانێک بۆ پشکنین و سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕێگەپێدراو نابێت." هەروەها ڕوونیکردەوە کە هاوکارییەکان بە شێوەی پێشوو دەست پێناکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەڵوێستەی ئێران لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە پشتیوانی دەکرێت. هەفتەی ڕابردوو، ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاندبوو کە ڕێگە بە هیچ لایەنێکی بیانی، بە وەفدی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیشەوە، نادرێت دەستیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان بگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





