
ناو و ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوێنێ و ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دوو بڕیار 88 کاندیدی لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخستەوە کە پێشتر لەلایەن دادگاوە لەسەر دۆسییەی جیاواز حکومدراون، وتەبێژی کۆمیسیۆنیش ڕایگەیاند، بڕیارەکە دەکرێت تانەی لێبدرێت و کۆتا بڕیاریش دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەسەر ئەو کاندیدانە دەریدەکات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەر لە هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن ژمارەیەک کاندید بەهۆکاری جیا لە کێبەرکێکە دوور دەخاتەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەوانەی دوورخراونەتەوە پاڵپشت بە یاسا بووە و پەیوەست بووە بە مەرجی شیاوی بۆ کاندیدبوون لەوانەش ڕەوشتی باش، حکوم نەدراو بە تاوان یان هەر شتێکی دیکە کە پەیوەندی بە شەرفەوە هەبێت، لەگەڵ تاوانبار بە گەندەڵی کارگێریی و دارایی دوای ئەوەی دۆسییەکەی بڕیاری کۆتایی لە دادگا وەرگرتووە، بڕیاری دوورخستنەوەکە تەنانەت ئەوانەش دەگرێتەوە کە بە یاسای لێبوردنی گشتیی ئازادکراون، واتە یاسای لێبووردنی گشتی نابێتەهۆی ئەوەی دەرفەت بەو کەسانە بدرێت بەشداری هەڵبژاردن بکەن و کاندیدبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو کاندیدانە پەیوەندی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە هەبووە و بەبڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیاران دوورخراونەتەوە، بەڵام بڕیارەکە دوای سێ ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی دەکرێت لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانەی لێبدرێت، بڕیاری دەستەکەش بۆ هەمووان پابەندکار دەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: زۆرترین کاندیدی دووخراوە لە پارێزگای بەغدا بوون کە 18 کاندیدن، لە نەینەواش 15 کاندید، لە زیقار نۆ کاندید، لە بابل نۆ کاندید، لە دیوانییە حەوت کاندید، لە بەسڕە چوار کاندید، لە کەرکووک دوو کاندید، لە سەڵاحەددین چوار کاندید، لە دیالە چوار کاندید، لە ئەنبار سێ کاندید، لە نەجەف سێ کاندید و لە میسانیش دوو کاندید دوورخراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






