کارەبای عێراق: لەناکاو 6 هەزار مێگاواتمان لەدەستداوە و بەقۆناغ کار بۆ گەڕانەوەی دەکەین
- هەواڵ
- 11 ئاب
بێ کارەبایی لە عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی یادی چلەی ئیمامی حوسێن و بەرزبوونەوەی کەموێنەی پلەکانی گەرما، فشارێکی زۆر لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دروستبووە، ئەوەش هۆکاربووە بۆ ئەوەی لەناکاو 6 هەزار مێگاوات کارەبا لەدەست بدەن، بۆیەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بەکارهێنانی ناپێویستی کارەبا کەمبکەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبای عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی بەردەوامی ئامادەکارییەکان بۆ چلەی ملیۆنی ئیمامی حوسێن بارگرانییەکی زیاد لە پێویست کەوتووەتەسەر هێڵی کارەبای کەربەلا- بابل و لەناکاو دابەشکردنی کارەبا بەبڕی 6000 مێگاوات پچڕاوە.
دەشڵێت، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە یەکەکانی بەرهەمهێنان و وەستانی تەواویان لە کار، لە ئەنجامیشدا کوژانەوەی گشتی کارەبا ڕوویداوە، بۆیەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەن تا چلەی ئیمامی حوسێن تەواو دەبێت، ئەوەندی دەتوانن بەکارهێنانی کارەبا کەم بکەنەوە و هاوکاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم چەند ڕۆژە کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بێ وێنە بەرزبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: عادل کەریم، بریکاری وەزیری کارەبای عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هێڵی نێوان قەزای موسەییەب-بابل تووشی کێشەی تەکنیکی بووە لە تۆڕەکە جیابوونەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی وێستگەکانی کارەبا لەسەرانسەری عێراق بکوژێتەوە، "ئێستاش خەریکی چارەسەرکردنین و لەچەند کاتژمێری داهاتوو کێشەکە چارەسەر دەکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






