
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی سەرپەرشتیاریی دادوەری نووسراوێکی دەرکردووە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن، بۆ ئەوەی چیتر لە بنکەکانی پۆلیسی هاتووچۆ ڕانەگیرێن و دوای پشکنین و هێڵکاری یەکسەر بە خاوەنەکانیان بدرێنەوە.
نووسراوی فەرمی: فەرمانگەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی هەولێر نووسراوەکەی ئاراستەی گشت دادگاکانی لێکۆڵینەوە لە هەولێر و دهۆک کردووە.
تێیدا ڕوونکراوەتەوە بەپێی ماددەی 21 لە بڕگەی دووەم لە یاسای سەرپەرشتیاری دادی ژمارە 124ـی ساڵی 1979، دادوەران دەسەڵاتیان هەیە بەپێی هەردوو ماددەی 23 و 24 لە یاسای هاتووچۆ، دوای پشکنین و هێڵکاری شوێنی ڕووداو و پشکنینی ئامێرسازی بۆ ئۆتۆمبێلەکان، ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری دەرچوونی ئەم بڕیار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تێبینی کراوە هێشتنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن بەشێک لە دادوەرانی لێکۆكینەوە زیان بە ئۆتۆمبێلەکان و خاوەنەکانیان دەگەیێنێت.
قووڵتر: پێشتر تاوەکو لەڕووی یاسایی یان کۆمەڵایەتییەوە کێشەی ئەو شۆفێرانەی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوونە چارەسەر نەکرابووایە، ئۆتۆمبێلەکان بە خاوەنەکانیان نەدەدرایەوە، بڕیارەکەی ئێستاش ئارەزوومەندانەیەوە و ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلەی سەرپێچیکار نییە، دەتوانێت ئۆتۆمبێلەکەی لای پۆلیس بهێڵێتەوە تاوەکو کەیسەکە یەکلایی دەکرێتەوە و دادگا بڕیاری قەرەبووکردنەوەی بۆ دەردەکات.
بۆچی گرنگە: ئێستا سەدان ئۆتۆمبێل لە بنکەکانی پۆلیسی هاتووچۆ ڕاگیراون تاوەکو کەیسەکانیان یەکلا دەبێتەوە، دوای ئەم بڕیارە خاوەنەکانیان دەتوانن وەریان بگرنەوە، لەمەودواش پێویست ناکات هیچ ئۆتۆمبێلێک لای پۆلیس بهێڵدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






