
شاسوار عەبدوڵواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو، شاسوار عەبدوڵواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، لەسەر ئەو سکاڵایانەی کە لەسەری تۆمارکراوە، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کراوە، بڕیارە دواتر ببرێتە بەردەم دادوەر.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی تایبەت کە ناوەکانیان لەلایەن ئاڤا میدیاوە پارێزراوە، شاسوار عەبدولواحید بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، شاسوار لەسەر سکاڵایەک لە دادگا کە ڕوون نیە و لەسەر چی کەیسێکە، دەستگیرکراوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: جگە لە دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، هێزەکە لە دەوروبەی ماڵی شاسوار عەبدولواحید بڵاوەی پێکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی سەر بە جوڵانەوەکە ڕایانگەیاند، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید لەسەر ئەو پەیامە ڤیدیۆییە بووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هانی خەڵکی داوە کە خۆپیشاندان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هێزەی کە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان دەستگیرکردووە، هێزێکی دەمامکداری جڵ ڕەش بوونەوە و بە چوار ئۆتۆمبێل چوونەتە سەر ئەو شوێنەی کە شاسوار عەبدولواحید ماڵەکەی لێیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






