
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ماوەی هەشت ڕۆژی دیکە دواخرا و تاوەکو 24ـی ئەم مانگەش ڕادەگیرێت و بە کەفالەت ئازاد ناکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەسەری تۆمار کرابوون، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کرا، بەپێی نووسراوێکی دادگا، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددە 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە کە لەسەر سکاڵای ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن بووە.
زانیاریی پەیامنێر: بەگوێرەی زانیارییەکانی چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی، دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ڕۆژی 21-08-2025، دواخرا، لەو بەروارە دادوەر بڕیار دەدات، ئازاد بکرێت یاخود ماوەی زیندانیکردنەکەی دیاری دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەگوێرەی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە، کە ناوەرۆکی ماددە 431 لە یاسای سزادانی عێراق بەمجۆرەیە، "هەر کەسێک هەستێت بە هەڕەشەکردن لە یەکێک بەوەی تاوانێک دژی کەسێک یان سامانی کەسەکە بکات یان هەڕەشەی تۆمەت خستنەپاڵی بەشتێکی ئابڕووبەر ئەنجام بدات، شکاندنی پێگە یان درکاندنی (نهێنی کەسەکە)، کەسی تۆمەتبار بە زیندانییکردن سزا دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






