
نادیە موراد لەسەر ڕووفاتی یەکێک لە کوژراوەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕووفاتی 22 کەس لە قوربانییانی کوردی ئێزدی کە لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی پارێزگای نەینەوا لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە کوژراون، گەڕێنراونەتەوە بۆ کەسوکاریان.
وێنە گەورەکە: کەسوکاری قوربانیان لە شنگال ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینی بۆماوەیی رووفاتەکانن ئەوانەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەرهێنراون، پرۆسەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە خاوی بەڕێوەدەچێت و ناوە ناوە ژمارەیەک لە ڕووفاتەکان دوای ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، "بەڕێوەبەرایەتیی پزیشکی دادوەری ڕووفاتی 22 کوردی ئێزدی کە لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی پارێزگای نەینەوا لەلایەن باندە تیرۆریستییەکانەوە کوژرابوون، گەڕاندووەتەوە بۆ کەسوکاریان."
وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە کە ئەمە هەشتەمین گرووپە، بەمەش ژمارەی ئەو کەیسانەی کە ناسراونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ کەسوکاریان گەیشتووەتە (297) ڕووفات.
شێوازی جێبەجێکردن: پڕۆسەی ڕادەستکردنەوەکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی کەسوکاری قوربانییەکان لە پارێزگای نەینەوا - قەزای شنگال، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی نێودەوڵەتیی کاروباری بێسەروشوێنەکان و هەڵمەتی نادیا موراد، لە میانی ڕێوڕەسمێکی "تایبەت"ـی ڕادەستکردنەوە و پرسەداناندا بەڕێوەچووە.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە "بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی هەموو هەوڵ و تواناکانی بەردەست لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پزیشکی دادوەریەوە تاوەکو ئەم دۆسیەیە بە تەواوی دابخرێت و هەموو ڕووفاتەکان بدرێنەوە بە کەسوکاریان."
باکگراوند: لە 20214-08-03 لەکاتی هێرشی داعش بۆسەر باشووری کوردستان، بەشێکی زۆری گوندنشینانی گوندی كۆجۆ لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی داعشەوە کۆمەڵکوژکران. لە هێرشەکەی داعشدا نزیکەی 520 پیاو و 510 ژن کوژران و بێسەروشوێن کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






