
دیمەنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
لە ڕێگەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئاكرێ، گرفتی كەمئاویی دانیشتووانی ئەو قەزایە و دەوروبەری چارەسەر دەكرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 پرۆژەکە تەواو دەبێت.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی، چەند پرۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ كراون و ژمارەیەك پڕۆژەی دیکەش لە ناوچە جیاوازەکان لە جێبەجێكردندان، پرۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئاکرێش یەكێكە لەو پڕۆژانە كە كۆتایی بە گرفتی كەمئاویی ناوچەكە دەهێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەگەر هیچ گرفتێکی دارایی بۆ دروست نەبێت، پرۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئاکرێ، کۆتایی ساڵی 2026 تەواو دەبێت و کێشەی کەمئاوی ناوچەکە چارەسەر دەکات.
ئاری ئەحمەد ئەمانەشی وت:
٠ 109 ملیار و دوو ملیۆن دینار لە بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی بۆ پرۆژەی ئاوی ئاکرێ، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە، سەرباری ئەو کێشە ئابوورییانەی حکومەتی فیدراڵ ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستانی دەکاتەوە.
٠ پرۆژەی ئاوی ئاکرێ توانای پاڵاوتنی سێ هەزار مەتر سێجا ئاوی لە کاتژمێرێکدا هەیە و سەرچاوەکەشی ئاوی قەندیلە، بە تەوابوونی 200 هەزار هاووڵاتی سنووری 18 گوند و ناحیەی بجیل لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






