
دیمەنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی بەشی یەكەمی پڕۆژەی دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ و بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکیەکانى پڕۆژەى فریاگوزاریى لە سنووری شارەوانییەکانى چوار و پێنج و شەش لە هەولێر، لە ڕۆژانی داهاتوو بەشی دووەمی پڕۆژەكە دەستپێدەكات.
وێنە گەورەكە: پڕۆژەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ و بەستنەوەی بە هێڵە سەرەكییەكان، بەشێكە لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر كە ئامانج لێی گەیاندنی ئاوی پڕۆژەكەیە بە هەموو كوچە و كۆڵانێكی شارەكە، لە قۆناغی یەكەم لەڕێگەی بۆرییەوە ئاو گەیێنرایە سنووری سێ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و لە قۆناغی دووەمیشدا ئاو دەگەیێنرێتە سنووری دوو بەڕێوەبەرایەتیی دیكە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای كرد: کارەکانى پڕۆژەی دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ و بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکیەکانى پڕۆژەى فریاگوزاریى لە سنووری شارەوانیەکانى ( چوار، پێنج و شەش) كۆتایی هات.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، پڕۆژەی دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ لە هێڵە لاوەکیەکان و بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکییەکانى پڕۆژەى فریاگوزاریى خێراى گەیاندنى ئاو بۆ ناو شارى هەولێر، کە تەواوكەری پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێراى هەولێرە لە 20ـی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەردی بناغەی داندرا و بڕیارە لە ماوەی یەک ساڵ بڕی (413 هەزار مەتر) بۆریی پلاستیکی بە شەش قەبارەی جیاواز لە کوچە و کۆڵانەکانی شاری هەولێر دابندرێت، گوژمەی پڕۆژەکە 25 ملیار دینارە و لەلایەن " کۆمپانیای کەیوەن " جێبەجێی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە پێنج مانگی یەکەمى کارکردن لە پڕۆژەکە نزیکەی 200 هەزار مەتر بۆری لە سنووری شارەوانییەکانی چوار و پێنج و شەش داندراون و کۆتایی مانگی ڕابردووش ئاوی پاک گەیشتە سەرجەم ئەو گەڕەکانەی دەکەونە دەرەوەی بازنەی 120 مەترى خێراى هەولێر لە سنووری ئەو سێ شارەوانییە، کە پێشتر کێشەی بێئاوییان هەبوو و ئێستا چارەسەر کرا.
لەلایەكی دیكەوە: پارێزگای هەولێر ئاماژە بە ئەوەش دەدات كە لە ڕۆژانی داهاتوو دەست دەكرێت بە کارکردن لە بەشی دووەمی پڕۆژەکە و دانانی بۆرییەکان لە سنووری شارەوانییەکانی دوو و سێ و بڕیارە لە ماوەیەکى نزیکدا بڕی 215 هەزار مەتر بۆریی ئاو بە شەش تیرەی جیاواز بۆ ئەو گەڕەکانەى دەکەونە سنوورى ئەو شارەوانیانە دابندرێت.
باكگراوند: 8ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێری دانا و هەر ئەوكاتیش فەرمانی كرد لەگەڵ گەیشتنی ئاو بە ناو شاری هەولێردا، پێویستە تۆڕە ناوخۆییەكانی ناو گەڕەكەكانی هەولێریش ئامادە بێت بۆ ئەوەی بەزوویی ئاوی پڕۆژەكە بگاتە ماڵان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەکی تووند لە موقتەدا سەدرەوە بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی داوایەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەکی تووند لە موقتەدا سەدرەوە بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سکاڵایەکی دیکە لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکرێت و ئاسایش داوای دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: ترەمپ پێی ڕاگەیاندووین بەشێک بین لە گەرەنتیکردنی ئاسایش بۆ ئۆکراینا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی داوایەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاویی ئاكرێ چارەسەر دەكرێت