دیمەنی شاری دهۆک و مۆلیدەی گەڕەکەکان - لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە سەنتەری شاری دهۆك، پرۆژەی ڕووناكیی كارەبای 24 كاتژمێری گەیشتووەتە 81 هەزار هاوبەش، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش نزیكەی 70%ـی هاوبەشانی كارەبا لە پرۆژەی ڕووناكی سوودمەند بوونە. هاوکات بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە، 310 موەلیدەی گەڕەکەکانی ئەو شارە كوژاوەتەوە.
وێنە گەورەكە: مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناكیی کارەبای 24 كاتژمێریی ڕاگەیاند و بەپێی پڕۆژەکە؛ تا كۆتایی ساڵی 2026، تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەكە سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: حازم محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگای دهۆک، ڕایگەیاند: "تا ئێستا پرۆژەی ڕووناكی بە 30 گەڕەكی سەنتەری شاری دهۆك گەیێنراوە، لە كۆی 118 هەزار هاوبەشی كارەباش لە شارەكە، 81 هەزار هاوبەش ئێستا خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێرین كە دەكاتە 68%ـی كۆی ڕێژەی هاوبەشانی كارەبا لە شاری دهۆك."
جێگری بەڕێوەبەریی گشتیی كارەبای دهۆك ئاماژەی بەوەشكرد، تا كۆتایی ئەمساڵ، تەواوی سەنتەری شاری دهۆك، كارەبای بەردەوامییان پێ دەگات.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکی، 310 مۆلیدە لە سەنتەری شاری دهۆك کوژێندراونەتەوە، كە ڕۆڵی كاریگەری هەیە لە پاكتركردنەوە و ئارامكردنەوەی ژینگەی شارەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






