
ژمارەیەکی زۆری شیعەمەزهەب لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی پێشبینیی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا، ژمارەی زیارەتکارانی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن (ئەربەعین) بۆ ئەمساڵ بگاتە زیاتر لە 22 ملیۆن کەس.
وێنە گەورەکە: بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، ساڵانە ملیۆنان زیارەتکاری شیعەمەزهەب لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی جیهانەوە بەرەو شاری کەربەلا بەڕێدەکەون و سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن دەکەن، ئەوەش بە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکان لە مەزهەبی شیعە دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: قاسم یەساری، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند: پێشبینی دەکەین کۆی گشتیی ژمارەی زیارەتکاران لە ڕێوڕەسمی چلەی ئەمساڵدا بگاتە نێوان 22 بۆ 23 ملیۆن کەس، لەنێویاندا نزیکەی پێنج ملیۆن زیارەتکار لە ئێران و وڵاتانی دیکەی ئیسلامییەوە هاتوون.
یەساری ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی گەڕانەوەی زیارەتکاران لە سێ ڕێڕەوەوە دەستیپێکردووە، ئەوانیش بریتین لە ڕێڕەوی نەجەف، بابل و بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن ئەمڕۆ دەستی پێکرد و کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات، بەڵام زیارەتکارانی شیعەمەزهەب چەند ڕۆژێکە لە ناوخۆی عێراق وڵاتانی دیکە سەردانی کەربەلایان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





