ماڵپەڕێکی ئیماراتی: سوپای سووریا خۆی بۆ هێرشکردنەسەر ڕەققە و دێرەزوور ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای سووریا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ماڵپەڕێکی ئیماراتی دەڵێت، سوپای سووریا پلان بۆ هێرشێکی فراوان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە هەردوو پارێزگای ڕەققە و دێرەزوور ئامادە دەکات، ئەگەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئامادە نەبێت ناوچە عەرەبنشینەکان ڕادەستی دیمەشق بکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی زە ناشناڵی ئیماراتی لە دوو سەرچاوەوە کە یەکێکیان پۆستێکی ئەمنی هەستیاریی لە سووریادا هەیە، بڵاویکردەوە، ئەگەر هەسەدە زۆرینەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕادەست نەکات، ئەوا ئێستا 50 هەزار چەکدار لەنزیک شارۆچکەی تەدموور کۆکراونەتەوە و بەپشتیوانی هۆزە عەرەبییەکان کە زۆرینەی دانیشتووانی ناوچەکە پێکدەهێنن، بە ئاڕاستەی باکوور بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەققە و دێرەزوو هەنگاو دەنێن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە بەبێ گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ناکرێت، هەروەها گەرەنتیکردنی دەستوەرنەدانی ئیسرائیلیش لەم بابەتەدا پرسێکی یەکلاییکەرەوەیە بۆ دەستپێکی هێرشەکە کە چاوەڕێ دەکرێت سەرەتای مانگی 10ـی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، هۆکاری ئەو خواستەی سوپای سووریاش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەسەدە ڕەتیدەکاتەوە ناوچەکانی ڕادەستی دیمەشق بکات.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی سەرچاوەکان، "ئێستا ناوچەکانی دەستپێکی هێرشەکە ئامادە دەکرێن کە ئەوانیش بریتیین لە ڕێگەی تەدموور-ڕەققە و تەدموور-دێرەزوور، لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکەش گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە دەوروبەری حەلەبەوە بە ئاڕاستەی بەنداوی تشرین هێرش دەکەن، بەم جۆرەش چەندین بەرەی شەڕ لە یەک کاتدا دژی هەسەدە دەکرێتەوە، جگە لەوەش هەزاران ئەندامی پێکهاتەی عەرەبی کە پێشتر لەناو هەسەدە بوون دێنە ناو شەڕەکەوە و هەزارانی دیکەش لەناو هەسەدە دێنە دەرەوە، بەم جۆرەش دەتوانن زۆرینەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە کۆنتڕۆڵ بکەن".
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: بەوتەی عەبدولقادر سێلفی، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە حکومەتی تورکیاش ئەگەر هەسەدە پابەندییەکانی بەگوێرەی ڕێککەوتنی 10ـی ئازار جێبەجێ نەکات بەتایبەتیش پێداگرییەکانی دیمەشق بۆ ڕادەستکردنی بەنداوەکان، دەروازەکان و کێڵگە نەوتیی و غازییەکان، حکومەتی سووریا هێرشی سەربازیی بۆسەر هەسەدە ئەنجام دەدات.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامە هەرچەندە "ئەوان (هەسەدە) لە کرداردا هەندێکجار بەپێچەوانەوە هەنگاو دەنێن"، جەختیشیکردەوە کە کێشەکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەبێ توندووتیژی چارەسەر دەکرێن.
باکگراوند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ماڵپەڕی "میدڵ ئێست ئای"ـی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا هۆشدارییان داوە بە هەسەدە کە ئەگەر هێزەکانی سەر بە دیمەشق هێرشیان بکاتەسەر، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناتوانێت بیانپارێزێت، ئەگەر هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنەکەی 10ـی ئازاری نێوان سەرۆکی سووریا و فەرماندەی گشتی هەسەدە نەبێت، بەڵام دواتر هەسەدە دەنگۆی بوونی گوشاری ئەمریکی بۆ تێکەڵبوونەوەی هێزەکانی لەگەڵ سوپای سووریا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئێستا لەگەڵ ئەمریکا باس لە ئەرکی تازە دەکەن کە بڕیارە پێکەوە ئەنجامی بدەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: مووچەی هیچ مانگێك نافەوتێت و هەمووی خەرج دەكرێت
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە چارەنووسی مووچە و هەناردەی نەوت یەکلایی دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نزیکەی 300 کاندید لە هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تۆمەتی کوشتن و چەتەیی تورکیا 10 داواکراوی لە شەش وڵاتەوە هێنایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی فرۆشتنی زەوییەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت