ئەردۆغان پێشوازی لە لووتکەی ئەلاسکا دەکات و داوا لە زێلینسکی دەکات هەنگاو بۆ ئاشتی بنێت
- هەواڵ
- 17 ئاب

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پێشوازیی خۆی لە کۆبوونەوەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا دەربڕی. هاوکات هیوای خواست سەرۆکی ئۆکرایناش لەم قۆناغە نوێیەدا بەشداری پرۆسەی ئاشتی بکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەر هاوکارییەک لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتیدا دووپات کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شەڕی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ڕۆژی هەینی هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکەی نێوان ترەمپ و پووتین لە ئەلاسکا، پاڵنەرێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا زیاد کرد. ئێمە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە لووتکەی ئەلاسکا دەکەین."
زانیاریی زیاتر: سەرۆککۆماری تورکیا هیوای خواست کە ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، "لەم قۆناغە نوێیەی ئاشتەواییدا بەشدار بێت" و جەختی کردەوە کە "تورکیا ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکە بۆ پشتیوانیکردن لە بوونیادنانی ئاشتی."
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە سبەی دووشەممە، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سەردانی واشنتن بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکانی ئاگربەست و پرۆسەی ئاشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






