
ئاوارەبوونی دانیشتوانی کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
حەماس ڕەزامەندیدا لەسەر ئەو پێشنیازەی کە وڵاتانی نێوەندگیر بۆ ئاگربەستی 60 ڕۆژە لە کەرتی غەززە کردبوویان. چەند سەرچاوەیەک ناوەڕۆکی پێشنیازەکەیان ئاشكرا کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی(حەماس) ڕەزامەندیی لەسەر پێشنیازەکەی قەتەر و میسر داوە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو مانگ لە کەرتی غەززە، لەبەرامبەردا ئیسرائیل هیچ هەڵوێستێکی فەرمیی نەنواندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەناڵی "جەزیرە"ی قەتەری ناوەڕۆکی پێشنیازەکەی قەتەر و میسڕی ئاشکرای کرد، حەماس 10 بارمتەی زیندوو و تەرمی 18ـی دیکە بەرامبەر ئازادکردنی هەزار و 700 زیندانیی فەلەستینی ئازاد دەکات کە 45 زیندانییان سزای هەتاهەتایی و 15 زیندانی سزای درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە.
پێشنیازەکان بەمشێوەیەن:
لە ڕۆژەکانی سەرەتای ئاگربەستەکە حەماس هەشت بارمتەی زیندوو ئازاد دەکات
لە 50ـهەمین ڕۆژی ئاگربەستدا دوو بارمتەی دیکەی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن، هەروەها تەرمی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی کە کوژراون و لای حەماسن ڕادەستی ئیسرائیل دەکرێنەوە.
پێویستە هێزەکانی ئیسرائیل بە دووری هەزار مەتر لە سنووری کەرتی غەززە و هەزار و 200 مەتریش لەو ناوچانەی شوێنی نیشتەجێبوونن بکشێنەوە. بەڵام ئیسرائیل پێداگری لەسەر مانەوەی لە بەیت حانوون و شوجاعیە.
ئازادکردنی هەزار و 500 زیندانییان لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.
ئەمەش بزانە: نێوەندگرەکان بەڵێنیان داوە کاربکەن بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوە بۆ شەڕ ئەگەر لە کاتی ئاگربەستی پێشنیازکراوی دوو مانگەدا ڕێکنەکەوتن لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی، بەڵام ئەم بڕگەیە لە ڕێککەوتنەکەدا دیاری نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل نە ئەم پێشنیازەی قبوڵکردووە و نە ڕەتیکردووەتەوە، لەکاتێکدا سایتی هەواڵی (والا ئیسرائیلی) لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە ڕایگەیاندووە، نزیکەی 80 هەزار سەربازی ئیسرائیل بەشداری لە گەمارۆدانی غەززە دەکەن کە پێشتر بڕیاری داگیرکردنی دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






