سوودانی و كۆشكی سپی
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک ئەندامی كۆنگرێس داوا دەكەن بایدن دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكاتە مەرجی سەردانی سوودانی بۆ ئەمریكا، پێشیان وایە ئیدارەی ئێستای ئەمریكا زیاتر گرنگی بە ئێران دەدات نەک ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: بڕیارە مانگی چواری ئەمساڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک بگاتە ئەمریکا، سەردانەکەش کاردانەوەی جیاوازی دروستکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: تۆم کۆتۆن، سیناتۆری کۆمارییەکان و حەوت هاوڕێی لە کۆنگرێس، نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووە دوودڵی و نیگەرانی قوڵی خۆیان سەبارەت بە پلانی کۆشکی سپی بۆ میوانداری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕیوە، باس لەوەدەکەن میوانداری کردنی سوودانی لەم کاتەدا ئەو پەیامە دەگەیێنێت ئیدارەی بایدن گرنگی زیاتر بە ڕازیکردنی ئێران دەدات زیاتر لەوەی پشتیوانی ئیسرائیل بکات لە شکستپێهێنانی حەماس.
لێدوانی فەرمی: پێشتر کۆشکی سپی ئەوەی بڵاوکردبووەوە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی نیسان دەبێت و چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێن.
بابەتی ستراتیژی: حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی کارا لەگەڵ تاران دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان کار دەکات، پێویستە جەخت لە کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران بکەیتەوە لە عێراق و پاڵپشتی بۆ هاوبەشەکانمان لە کوردستان زیاد بکەیت. وەک پێشمەرجێک بۆ بینینی سوودانی، پێویستە داوای دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بکەیت. ئەمە بەشێکی نامەکەی ئەو ئەندامانەی کۆنگرێسە بۆ بایدن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





