کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوورخستنەوەی 542 کاندیدی لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، لەو ژمارەیەش 253 کاندیدیان بەهۆی تۆمەتی پەیوەندییان بە حیزبی بەعسەوە لە هەڵبژاردن بێبەشکراون.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی بەر لە هەڵبژاردنیش، کۆمیسیۆن تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کاندیدی بەهۆکاری جیاجیا لە کێبڕکێکە دوورخستووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا 542 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 253 کاندیدیان بەهۆی تۆمەتی پەیوەندییان بە حیزبی بەعسەوە لە هەڵبژاردن بێبەش کراون، 100 کاندیدی دیکەش بەهۆی نەبوونی پێوەرەکانی کاندیدبوونەوە دوورخراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چوار کاندید بەهۆی ساختەکردنی بڕوانامەکانیان و 15 کاندیدی دیکەش لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە دوورخراونەتەوە، زیاتر لە 160 کاندیدیش بەهۆکاری جیاواز بە کاندیدی دیکە ئاڵوگۆڕکراون.
باکگراوند: پێشتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەند دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






