زێلێنسکی دیارییەک پێشکەش بە ترەمپ دەکات

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی دیارییەک پێشکەش بە ترەمپ دەکات

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کاتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دارێکی گۆڵفی بەدیاری پێشکەش بە ناوبراو کرد.  

 

چیرۆکی سەرەکی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەکاتی سەردانەکەی بۆ واشنتن لە 18-8-2025، لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لەسەر پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا کۆبوویەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لەمیانی دیدارەکەی، زێلێنسکی دارێکی یاری گۆڵفی یەکێک لە سەربازە برینداربووەکانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کە قاچێکی لەدەست داوە بەدیاری پێشکەشی ترەمپ کرد.

 

لێدوانی فەرمی: لەدوای وەرگرتنی دیارییەکە ترەمپ بە زێلێنسکی گووت، "با پێکەوە ئاشتی دروست بکەین". گوتیشی، ئۆکراینا وڵاتێکی مەزنە و سەرۆکەکەی بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکات.


ئەمەش بزانە: یاری گۆڵف یەکێکە لە وەرزشە دڵخوازەکانی ترمپ، لە ساڵی 1999 دەستیکردووە بە یاری گۆڵف و تائێستا بەردەوامە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ