کۆمیسیۆن لیستێکی نوێی دوورخستنەوەی بەربژێران لە کێبڕکێی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 20 ئاب

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەهۆکاری سەرپێچیی یاسایی پەیوەست بە مەرجەکانی خۆکاندیدکردن، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوورخستنەوەی 37 بەربژێری لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند و کە بەشێکیان کوردن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی بەر لە هەڵبژاردنیش، کۆمیسیۆن تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کاندیدی بەهۆکاری جیاجیا لە کێبڕکێکە دوورخستووەتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستێکی نوێی دوورخستنەوەی بەربژێرانی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە، لیستەکە ناوی 37 بەربژێر لەخۆدەگرێت کە بەتۆمەتی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی ساختە، بەرتیل، پەیوەندی بە حیزبی بەعس و نەبوونی پێوەرەکانی کاندیدبوون دوورخراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەند دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوورخستنەوەی 542 کاندیدی بەهۆکاری جیاواز لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





