
باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباریی ئایینیی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی بەسیستمكردنی موڵكەكانی سەر بە وەزارەتەکەی ڕادەگەیەنێت؛ كە ئاسانكاری پێویست بۆ هاووڵاتیان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكومەت دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی موڵکەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەسەر ڕاسپاردەی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی دیوان بەوەکالەت، و بەڕێوەبەرانی موڵکەکان و یاسایی، پڕۆژەی بە سیستەمکردنی موڵکەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباریی ئایینی، موڵكەكانی سەر بە وەزارەتەکەی، دەخرێنە نێو سیستمێكی ئەلیكترۆنی، پڕۆژەكەش لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە كەوتە بواری جێبەجێكردن و بەشێوەی پراكتیكی دەستیكرد بە بەكارهێنانی سیستمەكە.
بۆچی گرنگە: پڕۆژەی بەسیستمكردنی موڵكەكانی ئەوقاف، لەپێناو نەهێشتنی ڕۆتینە و ئاسانكاریی پێویست بۆ هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خاوەنی موڵك و زەوییەكی زۆری تایبەت بەخۆییەتی كە لەلایەن كەسانی خێرخواز و كۆمپانیاكانەوە وەقف كراون و خراونەتە خزمەتیی گشتی، بەڵام بەشێكیان لە ماوەی پێشوودا بە نرخێكی ڕەمزی بە كرێ دراون یاخود پڕۆژەی بازرگانییان لەسەر دروستكراوە یاخود زێدەڕۆیی كراوەتە سەریان، ئێستا وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری داوە پێداچوونەوە بە موڵك و ماڵەكانی بكات، لەپاڵ ئەوەش لە ڕێگەی ڕێكارە یاساییەكان و دادگا و داواكاریی گشتی، هەوڵی بەدەستهێنانەوەی ئەو موڵكانە دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






