
دیمەنی دوو فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕۆژانە زیاتر لە 120 گەشتی ئاسمانی ئەنجام دەدرێن، ڕۆژانەش دەوروبەری 765 فڕۆکەی گەشتیاریی و بازرگانیی ئاسمانی عێراق بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکانیان بەکاردەهێنن.
وێنە گەورەکە: لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئێستا شەش فڕۆکەخانە هەن کە کار کاردەکەن، چوار فڕۆکەخانەی دیکەش لە قۆناغی دروستکردن و دەستبەکاربوون دان، بەشێک لە فڕۆکەخانەکانیش بەهۆی کەمی گەشتەکانیان ڕووبەڕووی ڕەخنە بوونەتەوە و بەوتەی لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمانی عێراق، دروستکردنیان هیچ سوودێکی ئابووری بۆ وڵات نەبووە.
لێدوانی فەرمی: مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ڕۆژنامەی 'سەباح'ـی ڕایگەیاند، ئێستا ڕۆژانە دەوروبەری 765 فڕۆکەی گەشتیاریی و بازرگانیی ئاسمانی عێراق بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکانیان بەکاردەهێنن، هۆکارەکەشی بۆ ئارامی دۆخی ئاسایش و ئارامی عێراق دەگەڕێتەوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئێستا ڕۆژانە زیاتر لە 120 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن، بەکردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ناسرییە، کەربەلاو نەینەواش لە داهاتوودا، ژمارەی گەشتەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






