
دیمەنێکی گشتیی شاری کەرکووک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکووک، هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی ڕێکخراوی گەندەڵی ڕاگەیاند کە لە 18 کەس پێکهاتبوون. تۆڕەکە لە فەرمانبەری حکومی، کارمەندی بانک و وەبەرهێنەر پێکهاتوون، تۆمەتبارن بە دەستکاریکردن و ساختەکاری لە کەرتی خانووبەرەدا و هەوڵدان بۆ بەهەدەردانی زیاتر لە هەشت ملیار دیناری عێراقی.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەزگاکە، ئۆپەراسیۆنەکە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری و لە ڕێگەی هەماهەنگیی هەواڵگری و مەیدانییەوە ئەنجامدراوە. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە تۆڕەکە دوو شێوازیان بۆ فێڵکردن بەکارهێناوە:
یەکەم: وەرگرتنی قەرزی وەهمی لە ڕێگەی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی ساختەوە بە ناوی هاووڵاتییانی بێئاگا، بە بەڵێنی دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆیان لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی حکومیدا. لەم ڕێگەیەوە، دەست بەسەر (30) مامەڵەی دیکەدا گیراوە کە ئامادەبوون بۆ خەرجکردن.
دووەم: هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارچە زەوییەکی حکومی بە ڕووبەری (57 هەزار و 500 مەتر دووجا) لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەڵگەنامەی ناهاوتاوە بە مەبەستی داگیرکردنی موڵکی دەوڵەت.
زانیاریی زیاتر: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی جەختی کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بووە لە ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی نزیکەی هەشت ملیار دیناری عێراقی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت