کارمەندێکی پرۆژەی ڕووناکی - فۆتۆ؛ محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هاووڵاتیانی سەنتەری قەزای خەبات لە کوژانەوەی کارەبای گشتی ئاگادار دەکرێنەوە. بەڕێوەبەری کارەبای قەزاکە دەڵێت، لە 10ڕۆژی داهاتوودا تەواوی سنووری قەزای خەبات کارەبای پرۆژەی ڕووناکییان پێ دەگات.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2026 هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای بەردەوامیان بۆ دابین بکرێت و بە نرخێکی کەمتر لەپێشوو کارەبایەکی بەردەوامیان هەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەردەلان کاوێز، بەڕێوەبەری کارەبای خەبات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئاگاداری هاونیشتمانیانی هەریەکە لەسەنتەری قەزای خەبات و گوندەکانی، باستام، چەمەدوبس، دێرێ پێش برماغ، مەلا عومەر و سفەییە دەکەینەوە"، لە 23-8-2025 تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی کار دەکەن، "بۆیە لە کاتژمێر پێنجی بەیانی تا پێنجی ئێوارە، هەموو فیدەرەکان دەکوژێنینەوە بەفەرمانگەکان و بیرە ئاوەکانیشەوە، لەو کاتانەدا مۆلیدەکان کارەبا بە هاونیشتمانیان دەدەنەوە".
- کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە کارەبای کراوەتە 24 کاتژمێری، لە ناحیەی ڕزگاری کاری تیمەکان تەواو کراوە، پێشبینی دەکرێت لەماوەی 10 ڕۆژدا تەواوی سنووری قەزای خەبات کارەبای بەردەوامیان پێبگات.
بۆچی گرنگە: لەماوەی ڕابردوودا چەند شوێنێکی قەزای خەبات گلەییان هەبوو لە کەمی کارەبای نیشتمانی، بەڵام بە گەیاندنی کارەبای بەردەوام ئەم گرفتە لە بنەڕەتەوە چارەسەر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






