وتەبێژی دادگای سلێمانی بۆ ئاڤا: فەرمانی دەستگیركردنەكە بەپێی ماددەی 56 دەرچووە
- هەواڵ
- 22 ئاب
دادوەر سەڵاح حەسەن، وتەبێژی دادگای سلێمانی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی دادگای سلێمانی تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، فەرمانی دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی لە ڕۆژی پێنجشەممە دەرچووە پاڵپشت بە ماددەی 56 لە یاسای سزاكانی عێراقی و یاسای تیرۆر.
وێنە گەورەكە: هێزێكی زۆری ئەمنی لە لالەزار لە دەوروبەری ماڵی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل بڵاوەی پێكراوە، هاوكات لە زۆربەی شەقام و شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی، هێزی ئەمنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی جێگیر كراون و دۆخی شارەكە نائارام دەردەكەوێت.
لێدوانی فەرمی: دادوەر سەڵاح حەسەن، وتەبێژی دادگای سلێمانی ڕوونی كردەوە، ئەو ماددەیەی فەرمانی دەستگیركردنی پێ دەرچووە، پێویستی بە ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە نییە، بەو پێیەی ماددەكە پەیوەستە بە ڕێككەوتنی تاوانكاریی گرووپێك یاخود كۆمەڵێك كە مەترسی دەخاتە سەر تێكدانی ئەمن و ئاسایشی گشتی.
دادوەر سەڵاح ئەوەشی باسكرد، تۆمەتبار بەجێگەی ئەوەی دەستگیر بكرێت، دەتوانێت خۆی ڕادەستی یاسا بكات، ئەو كات ئەو هەڵوێستەی لەبەرامبەر دادگا بە هەند وەردەگیرێت و لە ئەگەری ساغبوونەوەی تاوانەكە لەسەری، سزای سووكتری لەسەر دەسەپێندرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






