دیمەنی ئەمشەوی سلێمانی کە ژمارەیەکی زۆری هەمەر لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو، هێزێکی زۆر بۆ دەستگیرکردنی لاهووری شێخ جەنگی چووەتە بەردەم ماڵەکەی، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە ناوبراو دەستگیربکەن.
زانیاریی بەدەستهاتووە: پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر هەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە دەوروبەری ماڵەكەی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل جێگیرکراون، هاوکات هێزێكی زۆر لە گوندی گەشتیاریی سەناریاوە بەرەو هۆتێلی لالەزار جێگیركراون.
لێدوانی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی بۆ ئاڤا میدیاقسەی کرد و ڕایگەیاند، "من لە ماڵی خۆم دانیشتووم و دەبێت سنوور بۆ سەرەڕۆیی كەسانێك دابنرێت".
لەلایەکی دیکەوە: دادوەر سەڵاح حەسەن، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بە ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی دەرچووە، تۆمەتەکەشی بریتییە لە ڕێکەوتنی چەند کەسێک بۆ تێکدانی ئەمن و ئاسایشی شاری سلێمانی.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە لالەزار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، خێزان و ماڵ و منداڵەکەی لە لالەزار لەگەڵ خۆی ماوەتەوە.
ئەمەش بزانە: لاهووری شێخ جەنگی بە تەلەفۆن ئاگادار کراوەتەوە کە خۆی ڕادەست بکات، بەڵام ناوبراو ڕەتیکردووەتەوە خۆی ڕادەست بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





