ئاڤا نیوز
بە درۆن هێرش کرایە سەر گردی دەباشان لە سلێمانی کە ماڵی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نێشتمانی کوردستانی لێیە.
چیرۆكی سەرەكی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادانی سەخت لە هۆتێل لالەزار، لەنێوان هێزەكانی یەكێتی و لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل هەڵگیرسا و چەكی قوورس و مامناوەند لە شەڕەكە بەكارهێنرا و زەرەر و زیانێكی زۆر بە هۆتێلەكە و دەوروبەری ئەو شوێنە كەوتووە، هاوكات ئاگرێكی گەورە لەنزیك هۆتێلەكە كەوتووەتەوە و تاكو ئێستا خامۆش نەكراوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە لالەزار ڕایگەیاند، لاهوور شێخ جەنگی لە بەرگریکردن بەردەوامە و سەلامەتە.
- لە شەڕو پێکدادانەکان کوژراو و بریندار هەیە.
- ڤیدیۆ هەیە پێش ئەوەی درۆنەکە بکەوێتە خوارەوە تەقەی لێ دەکەن.
- ئێستا هێزە ئەمنییەکان ڕێگەی چوونیان بۆ دەباشان داخستووە.
- زانیاری بڵاوبووەتەوە، بە دوو درۆنی یەک لەدوای یەک هێرشەکە کرابێت، بەڵام تەنیا هێرشی یەک درۆن پشتڕاست کراوەتەوە.
- هێزێکی زۆری دژەتیرۆر بەرەو لالەزار براوە بە چەکی قورس و زرێپۆشەوە.
- بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 10 تۆپی 106 ملیم نراوە بە لالەزارەوە.
- لە چەند ناوچەیەکی دیکەی سلێمانی دەنگی تەقە دەبیسترێت.
- میدیای یەکێتی: 48 چەکداری لالەزار خۆیان ڕادەستی هێزە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
- پۆڵاد شێخ جەنگی، "هیچ کارمەندێکمان خۆی ڕادەست نەکردووە و ورەمان زۆر بەرزە، دڵنیابن سەردەکەوین".
سەرچاوەیەك بە تەلەفۆن وتی، لە گەڕەکی تاڤگەی سەرچنار خەڵك چوونەتە سەر شەقام تەقە دەکەن.
- سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شار بۆ ئاڤا: تا ئێستا دوو کوژراو و ژمارەیەکی زۆر بریندار ھەیە.
- ڕۆژنامەنووسێک لە کەناڵی زوومی نزیک لە لاھوور شێخ جەنگی بە ئاڤای وت، "ھێرش نەکراوەتە سەر کەناڵەکەمان و پەخشمان بەردەوامە. بەڵام ستافێکی کەم لەوێن".
- لە ڕێگەی سەرچاوەیەک کە بۆ ئاڤا نێردراوە، خەڵک لە پشدەر و بیتوێن واتە ڕانیە و قەلادزێ بە چەکەوە بەێێکەوتوون بۆ سلێمانی بۆ پشتیوانی لە لاهوور شێخ جەنگی.
- رێبواری حامی حاجی خالی: حەوت دانە ئۆتۆمبێلی باجەر (درع)مان تێک شکاندووە و ورەمان زۆر بەرزە پشتیوان بە خوای گەورە سەردەکەوین.
- چەند دانیشتوویەکی سەرچنار کە ماڵیان لە نزیک لالەزارە، دەڵێن خەڵێکی زۆری سیڤیل گیریان خواردووە و لە زۆربەی ماڵەکانەوە دەنگی هاوار و قیژەی ژن و منداڵ دێت.
-
نوێ دەکرێتەوە...

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
میدیاکانی یەکێتی: لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە درۆن هێرش کرایە سەر ماڵی بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی: شەڕ كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات و چارەسەرەكان دوادەخات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەڕ و پێكدادانەکانی سلێمانی ژمارەیەک بریندار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
میدیاکانی یەکێتی: لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە درۆن هێرش کرایە سەر ماڵی بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری سلێمانی: شەڕ كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات و چارەسەرەكان دوادەخات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەڕ و پێكدادانەکانی سلێمانی ژمارەیەک بریندار هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵاد شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە؛ تا دوا دلۆپ بەرگری دەکەین