دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: سەرەتا لە لالەزارەوە تەقە لە هێزەکانمان کراوە
- کوردستان
- 22 ئاب

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی شەوی ڕابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: شەوی ڕابردوو هێزەکانمان توانیان هۆتێل لالەزاری سلێمانی کۆنترۆڵ بکەن و سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیر بکەن کە ڕووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری هۆتێل لالەزار و شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و داوایان لێ كرد خۆی و چەند كەسێكی دیكەی نزیك لێی ڕادەست بكات، ئەمەش بەپێی بڕیاری دادوەر، بەڵام ناوبراو ڕازی نەبوو بەمە و دواجار كاتژمێر (3:00) بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و هێزەكەی لاهوور شێخ جەنگی دەستی پێكرد و دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیركردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی بەرپرسی هێزی دووپشكی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر كران و لە ئەنجامی شەڕەكەش سێ كەس لە هێزە ئەمنییەكان كوژران و زیاتر لە 15 كەسیش لە هەردوو لا بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیێنراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری شەوی ڕابردووی سلێمانی: لە ڕووبەڕبوونەوەیەکی چەکداریدا شەوی ڕابردوو هێزەکانمان توانیان هۆتێل لالەزاری سلێمانی کۆنترۆڵ بکەن و سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیر بکەن کە ڕووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە.
دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوە ئاسایشەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ داواکار "لاهوور شێخ جەنگی بورهان" و ژمارەیەک داواکراوی دیکە دەرچوو، فەرمانەکە ئاراستەی هێزەکانمان کرا، بەڵام دوای هەوڵی زۆری هێزەکانمان بۆ خۆڕادەستکردنی داواکراوان بەڵام بەهۆی پابەند نەبوون بە یاساوە و لە زاری خۆیان ڕایانگەیاند: کە ملیشیای چەکدارییان هەیە و ڕووبەڕووی ئاسایش دەبنەوە، ئەوان دەستیانکرد بە تەقەکردن لە هێزەکانمان و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا.
زانیاریی زیاتر: دەزگای ئاسایشی هەرێم لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەیدا باس لەوەدەکات: ئەم هەنگاوە پاڵپشت بە بڕیاری دادگا نراوە و لە پێناوی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە هیچ تاقم و لادرێک لە یاسا نەبێت و ئاسایش و ئارامی پارێزراوبێت وەکو هەمیشە.
لەلایەکی دیکەوە: لە ئەنجامی ئەو شەڕ و ڕووبەڕبوونەوەیە سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و 19ی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






